دوایین نمونەی گڵی سەر مانگ زانایانی سەرسام كردووە

سەر ڕووی مانگ فۆتۆ: ئاژانسی گەردوونیی چینی

سایتی (سموتریم)ی ڕوسی ئاشكرایكرد كەشتیی ئاسمانیی چینی (Chang’e 5) سەركەوتوو بووە لە ڕادەستكردنی نزیكەی دوو كیلۆگرام لە گڵی سەر مانگ و گەڕاندنەوەی بۆسەر زەوی لە 16ی كانونی یەكەمی 2020. بەمەش چین بووە سێیەم وڵات دوای ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتیی سۆڤیەت كە نمونەیان لەسەر مانگ وەرگرتووە.

كەشتییە ئاسمانییەكە لە شوێنێكدا نیشتووەتەوە كە نیردە سۆڤیەتی و ئەمریكییەكان پێشتر نەگەیشتوون پێی، سەرەڕای ئەوەی ئەو نمونانەی لەلایەن كەشتییە چینییەكەوە كۆكراوەتەوە بچوكترین بەردی مانگ لەخۆدەگرێت كە تائێستا لە تاقیگەكانی سەر زەوی پشكنینیان بۆ كرابێت.

بەپێی ڕۆژنامەیەكی زانستی شوێنی نیشتنەوەی كەشتییە چینییەكە لە بەشی ڕۆژئاوای لای بینراوی مانگ بووە. یەكێكیشە لە بچوكترین پێكهاتە جیۆلۆجییەكانی سیلین و تەمەنیشی تەنها نزیكەی دوو ملیار ساڵە.

بەپێی سەرچاوەكە ئەو ماددانەی لەسەر ڕووی مانگ كۆكراونەتەوە و بریتییە لە جۆرە گڵێك كە لە بۆشاییدا تێكشكاوە بەهۆی كاریگەری نەیزەكی قەبارە جیاوازی بە درێژایی ملیارەها ساڵ.

بەمدواییە زانایانی زانكۆی جیۆلۆجیی چین لە ووهان ئەنجامی یەكەمی تاوتوێكردنی گڵەكەیان خستەڕوو و زانیارییەكانیان لە كۆنگەری ئەوروپا بۆ زانستی هەسارەكان (Europlanet) خستەڕوو كە لە ماوەی نێوان 13 بۆ 24ی ئەیلولی 2021 گرێدرا.

توێژەران ڕێگای نەخشەكێشانی جیۆلۆجییان بەكارهێنا بۆ دیاریكردنی بنەڕەتی پارچەی بەردەكان كە كۆكرابوونەوە.

بەشێك لە ماددەكان بریتین لە قەترەی ماددەی شوشەیی خێرا ساردبووەوە.

تەمەنی كەمی نمونەی گڵ و بەردەكان بوونە هاریكاری توێژەران تا بواری توێژینەوەكان كەمتربكەنەوە و پێیانوایە ئەوەی هۆكاربووە بۆ جوڵەی بەردەكان كەوتنەوەی نەیزەك بووە لە دوو ملیار ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر ڕووی دیاری مانگ، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە چاڵ بەهۆی ئەم جۆرە بەركەوتنەی لەسەر نییە.

یوكی چیان، توێژەری سەرەكی لە زانكۆی جیۆلۆجیی چین وتی، دەكرێت سەرجەم ماددە ناوخۆیی و بیانییەكان لەنێو ئەو نمونانەی لەڕێی Chang’e-5 كۆكراونەتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ژمارەیەك پرسیاری زانستیی دیكە بەكاربهێنرێت. لەڕێی چارەسەركردنیان كاردەكەین لەسەر قوڵكردنەوەی تێگەیشتنمان بۆ مانگ و دەتوانین ئامادەكاری بكەین بۆ دۆزینەوەی زیاتر لەسەر مانگ.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: هاوپەیمانیی یەكێتی و گۆڕان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کوردە لە بەغداد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share