کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ بڕیاریدا هەزار و 900 کارمەند لە کارەکانیان دووربخاتەوە کە زۆربەیان لە یەکەی یارییەکانی “ئەکتیڤیژن بلیزارد” کاریان کردووە، لەکاتێکدا داهاتی کۆمپانیاکە لەزیادبووندایە.

بەپێی میدیاکان، بەهای بازاڕی پشکەکانی مایکرۆسۆفت لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “CompaniesMarketcap” قازانجی مایکرۆسۆفت گەیشتووەتە  3.009 تریلیۆن دۆلار، قازانجی ئەپڵ 3.002 تریلیۆن دۆلارە.

رۆژی هەینی پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە رێژەی 0.55% بەرزبوونەوە و گەیشتە 404.87 دۆلار.

 

 

 

بابەتی پێشتر

هونەرمەندێكی ناسراو كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پشتیوانی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بە تورکیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share