ڕیاڵ مەدرید ئیدارەی تۆتنهامی تووشی سەرسوڕمان کردووە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی دەرکراوی یانەی تۆتنهام دەکەنەوە.

بڕیاربوو لەم وەرزەدا دانی کارڤاخال بەوپەڕی توانا جەستەییەکانییەوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆی بکاتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە دەستبەرداری ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا بوون بۆ یانەی فیۆرنتینا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارڤاخال بەهۆی پێکانێکی نوێوە گومانی لەسەر تواناکانی دروستکرد.

چەندین سەرچاوەی هەواڵ لە زاری ڕۆژنامەنووسانی بەشدار لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاشکرایانکردووە، لەئێستادا وەک چارەسەرێکی کاتی، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سێرج ئوریێی بەرگریکاری پێشووی یانەکانی پاریس سان جێرمان و تۆتنهام دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، “خەونی هەموو یاریزانێکە لە ڕیاڵ مەدرید یاریبکات، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات شانازی پێوەدەکەم”.

بەپێی سەرچاوەکان، ئیدارە و هاندەرانی تۆتنهام بەرامبەر بەرگریکارە کۆتدیڤوارییەکە بێباکبوون و گوێیان بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە، بەڵام لەئێستادا کە دەبیستن یانەیەکی مێژوویی وەک ڕیاڵ مەدرید داوایدەکات، تووشی سەرسوڕمانبوون.

بابەتی پێشتر

لەبەر دوو هۆکار لاپۆرتا ناتوانێت کومان دووربخاتەوە

بابەتی دواتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share