هازارد بە دەردەکەی یوڤیچ دەڕوات؟ 50 ملیۆن و گەڕانەوە بۆ لەندەن

بەهۆی لاوازی ئاستی جەستەیی و پێکانەکانەوە، ڕیاڵ مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی هازارد بۆ چێڵسی دەکاتەوە

ئیدین هازاردی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە لە پێکهاتەکانی زینەدین زێدان جێگەی خۆی بکاتەوە، بەم هۆیەوە ئەگەرەکانی فرۆشتنی بەهێزتر بوون.

بەپێی زانیاریی هەندێک لە سەرچاوە ئیسپانیەکان لە نمونەی “فوتباڵ دی ئینگلتەرا”، هازارد لە ماوەی 18 مانگدا دووچاری هەشت پێکان بووە، پێکانەکانیشی لەنێوان مامناوەند و قورسدا دابەشبوون و کاریگەرییان لەسەر ئاستی دروستکردووە.

لەم بارەیەوە دیمیتار بێرباتۆڤی بولگاری هێرشبەری پێشووی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاندووە، ” پێویستە ڕیاڵ بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە، پێکانەکان ڕێگەیان پێنەداوە ئاستە ناوازەکەی پێشکشبکات، نازانم پێکانەکانی کێشەی بەردەوام دروستدەکات یان نا، بەڵام یاریزانێک بەردەوام تووشی پێکان بوو دواتر ناتوانێت تواناکانی بگەڕێنێتەوە”.

هەمان سەرچاوە بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی یانەی چێڵسی پەیوەندیان لەگەڵ یاریزانەکە و یانەی شاهانە بەستووە، ئامادەییان نیشانداوە بەبڕی (50) ملیۆن یورۆ دووبارە گواستنەوەی بۆ ئینگلتەرا پێبکەن، کە ئەوەش 50 ملیۆنی لە نرخی گواستنەوەی لە چێڵسی بۆ ڕیاڵ مەدرید کەمترە.

داتاکانی ترانسفێرمارکت دەریانخستووە، هازارد لە سەردەمی چێڵسی نرخی 150 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی بۆ 50 ملیۆن دابەزیوە، ئەوەش بەرپرسانی یانەی شاهانەی ناچارکردووە بەجدی بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە هاوشێوەی لوکا یوڤیچ، کە لە هاوینی 2021 بۆ خولی ئەڵمانیا و یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت گەڕێنرایەوە.

بابەتی پێشتر

ڕەنگە یەکێک لە کۆرۆنا نوێیەکان خۆی لە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد دەرباز بکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هەولێر دەبێتە خاوەنی پارێزگارێکی نوێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share