گابریێل جیسوز کۆدی بردنەوەی سیتی و چەکی کوشندەی گواردیۆلا

ئەستێرەی بەرازیلی، گابریێل جیسوز بەدرێسی یانەی مانچستەر سیتی-یەوە باشترین ئاستی بەرامبەر پاریس سان جێرمان پێشکەشکرد، یاریدەدەربوو بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامی یاریی نێوان یانەکەی لە گۆڵێکی بێوەڵام بۆ دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی نووسیویەتی، هێرشبەرە 24 ساڵەکەی سیتی لە خولەکی 54 لە جێگەی ئۆلیکساندەر زینچینکۆ بەشدارییپێکراوە، بەبێ ئەوەی لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم یاریبکات، توانیویەتی هێزی هێرشبەریی سیتی زیادبکات و سەرکەوتووبێت لە پێچەوانەکردنەوەی ئەنجامی یاری لە دۆڕاندنەوە بۆ بردنەوە لە بەرژەوەندیی سیتی.

ڕۆژنامە ناودارەکە دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو خولەکی 54 پاریس باڵادەستبووە، بەڵام لەدوای بەشداریکردنی جیسوز هاوسەنگیی یارییەکە گۆڕاوە و هاوشانی ستێرلینگ و مەحریز و سیلڤا توانیویەتی هێڵەکانی بەرگریی پاریس تێکبشکێنێت، لە هێڵی ناوەندیشەوە گۆندوگان تەواوکەری کارەکانی بووە، لە باڵەکانیشەوە کایل وۆكەر و کانسێللۆ هۆکاربوون بۆ ڕەخساندنی هەل و پێگەی گونجاو بۆ هێرشبەرەکەی سیلیساو.

بابەتی پێشتر

لە ئەنجامی سکاڵای خوێندکاران زیاتر لە هەزار دەرچووی دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی كوژرانی موراد كانی كوردەیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share