(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ سێ خاڵی کلاسیکۆی لە بارسا داماڵی

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریی کلاسیکۆی قۆناغی یەکەمی لالیگا، بردنەوەیەکی گەورە و گرنگی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانەی بەرشلۆنەی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 12، 35، 91 لەلایەن کەریم بنزیمە، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، ڕۆدریگۆ-وە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی بەرشلۆنەش لە خولەکی 83 لەلایەن فیران تۆرێسەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی شاهانەی مەدرید بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ و جیاوازی سێ خاڵ بەرامبەر بەرشلۆنە گەڕایەوە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا، یانەی بەرشلۆنەش بە 22 خاڵەوە دابەزی بۆ پلەی دووەم.

بابەتی پێشتر

دەیان كۆچبەر لە رێگەی ئەوروپا "بە رووتی دۆزرانەوە"

بابەتی دواتر

لیدز یونایتد 0-1 ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
زیاتر ببینە

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە…
Total
0
Share