دوو كەس بەتۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

دوو كەس بەتۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا لە هەڵەبجە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیاری پێگەیشت كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیە و خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بەنیازی فرۆشتنەوەی، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بە هاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن.

هێزەكان دەستیشیانگرت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م.ن.ب.) لەدایكبووی 1999 دانیشتووی كەركوك و پیشەی كرێكار لە كۆمپانیایەكی بەستی پێوەری زیرەك لە پارێزگای هەڵەبجە، (ر.ف.ع.) لەدایكبووی 2001 دانیشتووی كەركوك و پیشەی كرێكار لە كۆمپانیایەكی بەستنی پێوەری زیرەك لە پارێزگای هەڵەبجە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ڕوونیشیكردەوە، تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردووە و لەوێوە گواستوویاننەتەوە بۆ ناحیەی بەرزنجە بەمەبەستی دەرهێنانی مسەكەی و ساغكردنەوەی لە بازاڕەكاندا.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ئیدارەی تۆتنهامی تووشی سەرسوڕمان کردووە

بابەتی دواتر

تیكتۆك بەربەستی ملیار بینەری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share