داروین نونێز جگە لە گۆڵ چ سوودێکی تەکتیکی بۆ لیڤەرپوڵ دەبێت؟

کاتێک باس لە داروین نونێزی ئۆرۆگوایی دەکەین ڕاستەوخۆ تۆمارەکانی گۆڵمان بیر دەکەوێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو هێرشبەرە زیاتر لە تۆماری گۆڵ پێشکەشی یانەی لیڤەرپوڵ دەکات.

نونێز هێرشبەرێکی ناوازەیە و لە شێوازی یاریکردندا هەمەجۆرە، واتا لەڕووی تەکتیکییەوە جۆکەرە و چەندین ڕێگەچارەی تەکتیکی بە یۆرگن کلۆپ دەبەخشێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، نونێز لە وەرزی 2021/2022 زۆرترین کاتەکانی لە پێگەی سەنتەری هێرشبردندا بەسەربردووە و ڕێژەی یاریکردنی لەو پێگەیەدا لەسەددا 65 بووە، بەڵام لە پێگەکانی دیکە دانەبڕاوە و هاوشێوەی تێری هێنری لە کاتی پێویستدا ئەرکی دیکەی جێبەجێ کردووە.

پلانەکانی (4-3-3، یان 3-4-3): لەم پلانانەدا هێرشبەرەکەی ئۆرۆگوای وەک هێرشبەری سەرەکی و سەرە ڕم بەشداری کردووە.

پلانی (4-4-2): لەم پلانەدا وەک هێرشبەری دووەم بەشداری کردووە.

پلانی (4-2-3-1): لەم جۆرە پلانەدا نونێز چەندین ڕۆڵی گێڕاوە، لە پێگەکانی سەنتەری هێرشبەری، باڵی چەپی هێرشبەری، سەرە ڕم، تەنانەت باڵی چەپ لە هێڵی ناوەند یاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share