بەهۆی ئالێگرییەوە دۆخی دیبالا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە

ڕاهێنەری نوێی یانەی یوڤانتۆس، ماسیمیلیانۆ ئالێگری خواستی لەسەر بەردەوامبوونی پاولۆ دیبالایە و یاریزانەکە بەم نزیکانە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ڕاهێنەر و ئیدارەی یانەکەی ئەنجامدەدات.

ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە هاوکاری لێپرسراوی کارەکانی بەم نزیکانە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس ئەنجامدەدات و تەواوی پڕۆسەکەش لەژێر سەرپەرشتیی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەردا دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڵ، ئالێگری سوورە لەسەر بەردەوامبوونی دیبالا، پێشتریش لە یانەی یوڤانتۆس پەیوەندییان توندوتۆڵبووە و بەردەوام لە پێکهاتە سەرەکییەکاندا بوونی هەبووە.

یاریزانە 27 ساڵەکە لە سەردەمەکانی ماوریزیۆ ساری و ئەندریا پێرلۆ پشتگوێخرا، ئەوەش دەرگای بەڕووی چەند یانەیەکی دیکەدا کردەوە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی بکەن، لەنمونەی یانەکانی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی.

دیبالا تاوەکو ئێستا 254 یاری بۆ یانەی خانمە پیرەکە کردووە، 100 گۆڵی تۆمارکردووە و 41 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پۆل 27 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فینێکس سه‌نز ڕووبه‌ڕووی یوتا جاز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فینێکس کۆتاییهات.…
Total
0
Share