(ڤیدیۆ) ئینتەر لە پۆرتۆی بردەوە و براوەی سیتی و لایپزیگ لە “ئیتیحاد” دەردەکەوێت

ئەمشەو چوارشەممە، دوو یاریی چوونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ئینتەر میلان لە پۆرتۆی پۆرتوگالی بردەوە و یاریی نێوان مانچستەر سیتی و لایپزیگ بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە یاریگای “ڕێدبوڵ ئارینا” میوانداریی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 27 لەلایەن ڕیاز مەحریزەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی لایپزیک لە خولەکی 70 لەلایەن جۆسکۆ گڤاردیۆلەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی پۆرتۆی پۆرتوگالی کرد.

“مارە شینەکانی میلانۆ” بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام توانی بردنەوە بەرامبەر “دراگۆنەکانی پۆرتوگال” تۆماربکات، گۆڵەکەش لە خولەکی 86 لەلایەن ڕومێلو لوکاکو-ەوە تۆمارکرا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان یەکلاکەرەوە نەبوون، بەڵکو یارییەکانی گەڕانەوە دەبێتە تاقیکردنەوەی کۆتایی، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا یاریدەکات و ئینتەر میلان دەچێتە پۆرتوگال.

بابەتی پێشتر

توركیا.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وشکبوونەوەی توند مەترسیی پەیدابوونی برسێتیی ملیۆنان کەسی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر، مانچستەر یونایتد دەکڕێت

وەبەرهێنەرانی قەتەر پلانیان داڕشتووە گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەش بکەن. ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی…
Total
0
Share