دەستبەسەر نیو تۆن تەقەمەنیدا گیرا کە دەویسترا بهێنرێتە عێراقەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر 500 کیلۆگرام تەقەمەنیدا گرتووە کە هەوڵدراوە لە سوریاوە بهێنرێتە ناو عێراقەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییانکردووە لە هێنانەناوەوەی 18 کیسTNT، کە کێشەکەی 500 کیلۆگرام بووە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە تەقەمەنییە لەڕێگەی کامێراکانی گەرمییەوە بووە کە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە سنوورییەکان جێگیریانکردوون”.

بەپێی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، چەند کەسێک هەوڵیانداوە بارهەڵگرێک کە ئەو بڕە تەقەمەنییەی تێدابووە لە سوریاوە بهێننە ناو خاکی عێراقەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارهەڵگرە بەتاڵکراوە و بەپێی ڕێکاری پێویست مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

سعودیە خوێندكارانی زانكۆ ناچاردەكات زمانی چینی فێرببن

بابەتی دواتر

متمانەی ژن بە كاندیدە ژنەكانی هەڵبژاردن.. ڕابردوو و ئایندە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share