کۆشکی سپی: هێشتا ئەگەر هەیە ترەمپ و پوتن کۆببنەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، هێشتا ئەگەری کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا هەیە.

کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەگەر دەرئەنجامێکی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکە هەبێت، ئەوا ئەگەری هەیە ترەمپ و پوتن کۆببنەوە.

وتیشی، بەرنامەیەکی تەواو بۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک دانەڕێژراوە، بەڵام ترەمپ و ئیدارەکەی هیوادارن ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا، هەڵوەشاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەكارهێنانی بۆمبی ڕاستەقینەوە لە وێنەگرتندا هونەرمەندێك و وێنەگرێك برینداربوون

هونەرمەندێكی میسری لەكاتی وێنەگرتنی كارێكی هونەریدا بۆمبی ڕاستەقینەی بەكارهێناوە و بەوهۆیەوە خۆی و وێنەگرەكەی بە سەختی برینداربوون. محەمەد…
Total
0
Share