پێشنیازێک بۆ مێسی کراوە لە مێژووی تۆپی پێدا ڕووینەداوە

خولی ئەمریکا شێوازێکی دارایی نوێی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین داهێناوە، تاوەکو ئێستا لە بواری تۆپی پێ و وەرزش-دا ڕووینەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرتس کیدا”، یانەکانی خولی نایابی ئەمریکا (MLS) لە دوایین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە کەیسی مێسی و بەهێزکردنی خولەکە لەڕووی داراییەوە، بڕیاریانداوە بە کۆمەڵ هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی ئەرجەنتین بدەن.

سەرجەم یانەکانی ئەمریکا بەشداردەبن لە تەرخانکردنی مووچە خەیاڵییەکەی مێسی، واتا هەریەکە و بەشێکی مووچەکەی دەدەن، بەم ڕێگەیە تەواوی خواستەکانی جێبەجێدەبێت و هیچ لادانێک لەڕووی داراییەوە ڕوونادات.

لەوەش سەیرتر، مێسی بە ناوی یانەی ئینتەر مەیامی-یەوە ناونووس دەکرێت، بەڵام بۆی دەبێت لە هەر یانە و ویلایەتێکی دیکەی ئەمریکا یاریبکات.

ئەمریکییەکان پێیانوایە، بوونی مێسی لە خولی وڵاتەکەیاندا دۆسیەکەیان بۆ مۆندیالی 2026 بەهێز دەکات، لەڕووی داراییشەوە قازانجێکی زۆر زیاتر بۆ دەستەبەردەکات کە سەرجەم یانەکان سوودمەند دەبن لێی.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دوكانێكیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو

بابەتی دواتر

دوو ئۆفەری سەرنجڕاکێش بۆ زێدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نۆ ساڵ ماڵئاوا مەدرید

دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، گاریس بەیڵی وێڵزی ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد، یاریکردنی لەو یانەیەش بە “شانازییەکی…
زیاتر ببینە

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد. یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی،…
Total
0
Share