خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بەردەوامی دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

لە یەکێک لە یارییە بەهێزەکاندا، سڕبیا لە یاریگای ڕاجکۆ میتیچ میوانداری هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکات، کە لە یەکەم یارییدا هەردوو هەڵبژاردەکە بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر چیک یاریدەکات، نەرویجیەکانیش لە لاڕۆسالیدا لە ئیسپانیا بەرانبەر هەڵبژاردەی تورکیا یاریدەکەن، کە لە یاریی گەڕی یەکەمدا هەڵبژاردەی هۆلەندای کوتاوە بەزەویدا.

لەلایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە لە یەکەم گەڕی یارییەکاندا دۆڕاندنێکی گەورەی تۆمارکرد، لە یاریگای خۆیدا میوانداری لاتیڤیا دەکات و لە یارییەکی ئاساندا هەوڵی قەرەبووکردنەوەی ئەنجامی شکستەکەی بەرانبەر تورکیا دەکات.

 

مۆنتینیگرۆ – جەبەل تاریق (5:00)

ڕووسیا – سلۆڤینیا (5:00)

بیلاڕووسیا – ئیستۆنیا (8:00)

نەرویج – تورکیا (8:00)

کرواتیا – قوبرس (8:00)

هۆڵەندا – لاتیڤیا (8:00)

ئێرلەندا – لۆکسمبۆرگ (10:45)

سڕبیا – پۆرتوگال (10:45)

سلۆڤاکیا – ماڵتە (10:45)

چیک – بەلجیکا (10:45)

بابەتی پێشتر

عێراق بووەتە پێنجەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا

بابەتی دواتر

نەوەیەکی مۆسۆلینی یەکەم بۆندی پرۆفیشناڵی لەگەڵ لازیۆ واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چاڤی دەرناکات

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داهاتووی چاڤی ڕاهێنەر کۆبونەوەى ئەنجامدا و لەکۆتاییدا متمانەیان پێبەخشییەوە. دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بەرشلۆنە…
Total
0
Share