سێ پیاو و ژنێك باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە برۆكسل كۆنتڕۆڵدەكەن

ماوەی دوو كاتژمێر لەناویدا ماونەتەوە

چوار ئەفغانی، كە لە سێ پیاو و ژنێك پێكدێن بۆ ماوەی دوو كاتژمێر دەست بەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە برۆكسل-دا دەگرن.

ڕۆژنامەی (LeSoir)ی بەلجیكی بڵاویكردەوە، ئەو كەسانە ڕایانگەیاندووە، ئامانجی كارەكەیان داواكردنە لە دەسەڵاتدارانی بەلجیكا بۆ داننەنان بە حكومەتی تاڵیباندا.

بەشداربووانی ڕووداوەكە لەڕێی پەیامێكی ڤیدیۆییەوە لە تویتەر بڵاویانكردەوە، كارەكەیان ئاشتییانە بووە و ئامانج لێی “سەرانجڕاكێشانە بۆ گرنگیی داننەنان بە ڕژێمی تاڵیبان وەك نوێنەری شەرعیی گەلی ئەفغانستان”.

ناڕازییان دەشڵێن، “ئێمە دان بە حكومەتی گوازراوەی تاڵیبان نانێین، تا ئەوكاتەی حكومەتێكی شەرعی لە ئەفغانستان دەردەكەوێت”.

چوار ئەفغانییەكە لە كاتژمێر 04:30ی بەیانی تا كاتژمێر 06:30 خولەك لە باڵیۆزخانەكەدا ماونەتەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەركراون.

لەكاتێكی پێشتریشدا خۆپیشاندانێكی دژ بە تاڵیبان لە پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەچوو.

س: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

گریزمان بەر نەفرەتی بەرشلۆنە کەوتووە و یەکسانە بە سفر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share