کاسیمێرۆ: بەمنزیکانە ڕای خۆمان ڕادەگەیەنین

کاسیمێرۆ، ئەستێرەی بەرازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیدەکاتەوە، وەک ستافی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل بەمنزیکانە بۆچوونی خۆیان لەبارەی سازکردنی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا ئاشکرادەکەن.

دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2022 بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان بەرامبەر ئیکوادۆر تۆمارکرد، کاسیمێرۆی ئەستێرەی سیلیساو بە کەناڵی “سپۆرت تی ڤی” ڕاگەیاند، “بەمنزیکانە قسەی خۆمان دەکەین، تیتی ڕاهێنەر بارودۆخەکەی ڕوونکردەوە، دڵنیاتان دەکەم لەکاتی گونجاودا قسەی خۆمان دەکەین”.

کاسیمێرۆ دەڵێت، “نامانەوێت لە وادەی ئەنجامدانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال سەرنجمان بۆ بابەتێکی دیکە ڕابکێشرێت، ناتوانین لەئێستادا قسەبکەین، ئەوەش وەک ڕێزێک بۆ ڕیزبەند و پێگەی بەرپرسانی وەرزش لە وڵاتەکەمان، هەمووان دەشزانن بۆچوونی ئێمە چۆنە”.

ڕۆژنامەی “ئۆ گلۆبۆ”ی بەرازیلی ئاشکرایکردووە، لە ژووری جلگۆڕین یاریزانان هاوشانی تیتی ڕاهێنەر تاووتوێی بارودۆخی تەندروستی وڵاتی بەرازیلیان کردووە، کە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەناڵێنێت، بۆیە هەندێک لە یاریزانان بڕیاریانداوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی حکومەتی وڵاتەکەیان لەسەر سازکردنی پاڵەوانێتیەکە، کشانەوە ڕابگەیەنن.

بڕیاربوو لە 13ی ئەم مانگە (حوزەیران) پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتانی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا ڕێکبخرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە ئەو مافە لەهەردوو وڵاتەکە سەندرایەوە و حکومەتی بەڕازیل ڕەزامەندی ڕاگەیاند بۆنە وەرزشییەکە لەهەمان کات و وادەدا ڕێکبخات.

بابەتی پێشتر

گەورەکانی ئینگلتەرا چاویان بڕیوەتە پێنج یاریزانی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد لە بۆندە گەورەکە نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share