(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی بەرامبەر واتفۆرد تۆمارکرد

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی واتفۆرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لە “ڤیکاراج ڕۆد” بووە میوانی یانەی واتفۆرد، یارییەکەش بە بردنەوەی ئارسیناڵ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی گانەرز لە خولەکەکانی پێنج و 30، 52 لەلایەن مارتین ئۆدیگارد و بوکایۆ ساکا، گابریێل مارتینێلی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی واتفۆرد لە خولەکەکانی 11، 87 لەلایەن خوان هێرناندێز و موسا دێمبیلی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، لەکاتێکدا دوو یاریی کەمتری کردووە لە مانچستەر یونایتدی پێنجەمی ڕیزبەندی.

لەبەرامبەردا واتفۆرد بە 19 خاڵەوە هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو لە پلەی 19دا وەک خۆی مایەوە، کە یەکێکە لە پلە لاوازەکان و بەوجۆرە وەرزی داهاتوو بۆ خولی پلە یەک دادەبەزن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بابەتی دواتر

شۆردنی ڕووخسار بە ئاو و سابون زیان بە پێست دەگەیەنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share