بەرشلۆنە بۆ سەرۆکایەتی کەتەلۆنیا: ڕیفراندۆمی بارتۆمیو سڕبکەن

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کەتەلۆنیا کردووە، تیایدا داوا دەکات ڕیفراندۆمی لەسەرکارلابردنی جوسێپ ماریا بارتۆمیو سڕبکرێت.

لە ماوی ڕابردوودا گروپێک لە ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە پڕۆسەی واژووکردنیان بۆ لەسەرکارلابردنی جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی یانە دەستپێکرد، لە پڕۆسەکەدا ژمارەی پێویست واژوویان کۆکردەوە و سەرکەوتووبوون لە کارەکەیاندا.

لێپرسراوانی پڕۆسەکە بە فەرمی ژمارەی واژووەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێمی کەتەلۆنیا کرد، سەرۆکایەتی هەرێمەکەش بڕیاریدا لەژێر باری خۆپارێزیدا تاوەکو سەرەتای مانگی تشرینی دووەم ڕیفراندۆم بۆ دوورخستنەوەی بارتۆمیو ئەنجامبدات.

لە ئێستادا ئیدارە و ئەنجومەنی کارگێڕی ئازولگرانا داوایەکی پێچەوانەیان ئاڕاستەی پێری ئاراگۆنێسی سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێمەکە کردووە، تیایدا داوا دەکەن ڕیفراندۆمی بڕیار لەسەردراو سڕبکرێت، هۆکارەکەشیان بۆ پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی گەڕاندووەتەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها ئەو کاتە کەمەی لەبەردەمیاندایە بۆ خۆئامادەکردن بۆ پڕۆسەیەکی هێندە گەورە.

بەپێی بڕیاری پێشوو، یەک بنکەی دەنگدان لە یاریگای کامپ نو تەرخانکراوە، بەڵام ئەگەر دەنگدان لە یەک بنکە و یەک ڕۆژ لەسەر ئاستی ئەندامان ئەنجامبدرێت مەترسی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت، تەنانەت یانەکەش ناتوانێت تاوەکو ئەو وادەیە ئامادەکاری تەواوبکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆ کەتەلۆنیا، لە ئێستادا ئیدارەی بارسا چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکات.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی گۆڵکارانی پریمەرلیگ دوای گۆڵەکەی جەیمی ڤاردی لە ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میدیاکان گرتەیەکی ئیسکۆیان بڵاوکردەوە گاڵتە بە زێدان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share