قائیمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادرێت ئاوی دەبە لەشوێنی گەرمدا دابنرێت و بگوازرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکی تایبەت چاودێریی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و هەڵگرتنی ئاوی دەبە دەکات.

سەلار عەزیز، سەرۆکی لیژنەی کارگە و کۆگاکانی ئاو لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لیژنەکەمان لە نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە و چاودێریی بەرهەمهێنانی ئاوی دەبە دەکەین هەتا دەگات بە دەستی هاوڵاتییان، رێگە نادەین بە شێوەی ناتەندروست و شوێنی گەرمیی بەرز هەڵبگیرێت یان بگوازرێتەوە.

باس لە ئەوەش دەکات، “لە مارکێتەکانیشدا پێویستە دەبەی ئاو لەشوێنی تایبەتدا دابنرێت، هەر کارگەو کۆمپانیاو مارکێتێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگرینەبەر”. ئاماژە بە ئەوەش دەکات، نابێت لە هیچ کات و وەرزێکدا ئاوی دەبە بەر تیشکی خۆر بکەوێت، یان پلەی گەرمییەکەی لە 30 پلە بەرزتربێتەوە.

May be an image of 6 people and text

May be an image of timber yard

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share