نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان کرد هۆشیاری سیاسیان نەبوو

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان ئەنجامداوە هیچ هۆشیارییەکی سیاسیان نەبووە.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئامانجی سازدانی ئەو کۆبوونەوانە لە هەولێر، مەبەست لێی تێکدانی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و جیهانی ئیسلامیی و ناوچەکەیە”.

بە وتەی نازم دەباغ، “ئەوانەی ئەو کۆبوونەوەکەیان ئەنجامداوە بەدوای نا سەقامگیرکردنی ناوچەکەوەن و وەک ڕاگەیەندراوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لیژنەی بۆ ئەو پرسە پێکهێناوە”.

لە ڕۆژی هەینییەوە تا ئێستا میدیاکانی ئێران بە قورسی دژی ئەنجامدانی ئەو کۆنگرە وەستاونەتەوە و بە هۆکارێکی دەزانن دژی سەقامگیری ناوچەکە.

ڕۆژی هەینی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەك بەناوی “السلام و الاسترداد” بەڕێوەچووە، ژمارەیەكی زۆر سەرۆك عەشیرەتی عەرەبی سوننی و شیعی تیایدا بەشداربوون، داوایانكردووە پەیوەندییەكانی عێراق و ئیسرائیل ئاسایی بكرێنەوە.

بەڵام كۆنگرەكە و داواكارییەكە كاردانەوەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق لێكەوتەوە و ڕەتكرایەوە.

لەو چێوەیەشدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتیی كۆمار، چەند حزب و لایەنێكی دیكەی عێراقی كاردانەوەی نەرێنییان هەبوو.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیكردەوە، “کۆبونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی زانیاری لەبارەی پەتایەكی نوێ لە پارێزگاكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا کە پێشتر کەسێکی بریندار کردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share