هاوژینەكەی ئەردۆغان كتێبێكی چێشتلێنان بە 112 هەزار دۆلار چاپدەكات

ڕۆژنامەیەكی توركی، تێچووی ئەو كتێبە ئاشكرادەكات كە ئەمینە ئەردۆغان لەبارەی چێشتلێنانەوە چاپیكردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕۆژنامەی “زەمان”ی توركی ئاشكرایكرد، ئەمینە ئەدرۆغان هاوژینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، كتێبێكی چێشتلێنانی بەناونیشانی “چێشتخانەی توركی بەو خواردنانەی كە تەمەنیان چەندین سەدەیە” نووسیوە و بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، تێچووی كتێبەكە لە بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری دراوە و بڕێكی زۆر پارە تەرخانكراوە بۆ چاپكردن و ڕیكلامكردن بۆ كتێبەكە كە گەیشتووەتە 275 هەزار لیرە (نزیكەی 112 هەزار دۆلار).

ڕۆژنامەی زەمان لەبارەی كتێبەكەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئامانج لێی ناساندنی ژەمەخواردنەكانی توركیایە لە ڕابردوودا بە نەوەكانی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر

بابەتی دواتر

وێنە.. خەڵکی بانە بەهۆی کەمئاوییەوە ڕوودەکەنە کانی و ئەسێڵەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share