ئەمریكا: هێرشێكی ئاسمانیی سەركەوتوومان لە سوریا ئەنجامدا

ئەمریكا دووەم هێرشی لە سوریا ئەنجامدا و كوشتنی بەرپرسێكی تیرۆریستی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، كاتژمێر 6:32 خولەكی ئێوارە بە كاتی سوریا هێزەكانی ئەمریكا هێرشێكی ئاسمانیی سەركەوتوویان لە باكووری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.ز

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەبو هاشم ئەلئومەوی جێگری والیی داعش لە سوریا كە بەرپرسێكی دیكەی تیرۆریستانی داعشی لەگەڵدا بووە كوژران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە هێرشە ئاسمانییەكەدا هیچ زیانێك بەر هاوڵاتییانی سڤیلی ئەو وڵاتە نەكەتووە و هیچ سەربازێكی ئەمریكاش بریندارنەكراون و نەكوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی ئێران بەزۆرینەی دەنگ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی پەسەندکرد

پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای ‘ڕێکارە ستراتیجییەکانی ڕەتکردنەوەی سزاکان’ی پەسەندکرد، بەوپێیەش پیتاندنی…
زیاتر ببینە

ئەحمەد ئەبولغەیت: هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە

ئەمینداریی گشتیی کۆمکاریی عەرەبی رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە و گرنگە پێشبکەوێت. ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد…
Total
0
Share