وێنە.. خەڵکی بانە بەهۆی کەمئاوییەوە ڕوودەکەنە کانی و ئەسێڵەکان

بەهۆی کەمئاوی و گرانیی نرخی ئاوەوە، خەڵکی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە ڕوودەکەنە کانی و ئەسێڵەکانی دەوروبەری شارەکە و لەوێوە ئاوی خواردنەوەی پاک دابیندەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیرنا، قەیرانی ئاو لە بانە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ئاوی بەنداوی شارەکە 90% دابەزیوە و ئاوی شار نەک تەنها پیسە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەت، بەڵکو بەردەوامیش دەبڕێت، هاوڵاتییان بۆ ئاو ناچارن بچنە کانییەکانی دەوروبەری شار یان لەو تانکەرانەی بکڕن کە ئاو دەفرۆشن.

بانە خاوەنی بەنداوێکی بچووکە لە خۆرهەڵاتی شارەکە و پێشتر سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ و باخداریی شارەکە بووە، بەڵام ئێستا بەنداوەکە بە تەواوی نزیکدەبێتەوە لە وشکبوون.

ئەمیر پەرواز، یەکێک لە دانیشتووانی شاری بانە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەم چەند هەفتەیەی دواییدا خەڵکی بانە بەدەست کەمئاوی و بێسەرچاوەیی ئاوەوە دەناڵێنن، خەڵکی بە زەحمەتییەکی زۆر دەتوانن ئاوی پاک لە دەوروبەری شارەکە پەیدابکەن”.

بانە دەکەوێتە سنووری هەرێمی کوردستان و تەنها 20 کیلۆمەتر لە گوندەکانی هەرێمی کوردستانەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە

تاڤگەیەکی نەبینراو؛ تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وێنە:…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە…
Total
0
Share