(ڤیدیۆ) یۆڤانتۆس لە سامپدۆریای بردەوە

بۆ جاری دووەم لەسەریەك، یانەی یۆڤانتۆس توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ئەمجارە لە یاریگای خۆی سێ بە دوو لە سامپدۆریای بردەوە.

یارییەكەی یۆڤانتۆس و سامپدۆریا لە میانەی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا بوو.

سێ گۆڵەكەی یۆڤانتۆس دیبالا و پۆنۆچی و لۆكاتێلی تۆماریانكرد.

https://streamable.com/ng3qz7

یۆڤانتۆس لە چوار یاریی سەرەتای خولی ئیتاڵیا تەنها دوو خاڵی كۆكردەوە، بەڵام لە دوو یاریی ڕابردوودا شەش خاڵی بەدەستهێناوە، ئەوەش خستوویەتییە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی خولەكەوە.

لەو یارییەدا دیبالای ئەرجەنتینی تووشی پێكان هات و ئەگەر زۆرە لە یاریی داهاتوودا نەتوانێت بەشداریبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت. بۆندی به‌رگریکاری…
Total
0
Share