ڤیدیۆی خانویەکی سەرسوڕهێنەر.. بەتەنها لە ناو ئاگری گڕکانەکەی پالما ماوەتەوە

گڕی گڕکانەکەی پالما بووەتەهۆی وێرانبوونی زیاتر لە 300 خانووی ئەو ناوچانەی ئاگری گڕکانەکەیان پێگەیشتووە لە یەکێک لە دورگەکانی ئیسپانیا، کە لە هەفتەی ڕابردوودا تەقیەوە و هەزاران تۆن بەردی ئاگرینی فڕێدایە دەرەوە.

گڕکانەکە سەدان خانووی وێرانکردووە، هەروەها نزیکەی شەش هەزار کەسی ناچاری جێهێشتنی ماڵەکانیان و ئاوارەبوون کردووە، بەڵام ئەو خانووە لەناوەڕاستی کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بەبێ هیچ زیانێک ماوەتەوە، میدیاکانی جیهان وێنە و ڤیدیۆی ئەو خانووەیان بڵاوکردووەتەوە وەک سەرسوڕمان لە بەرگەگرتنی بەرامبەر گەرمی و دەردراوەکانی گڕکانەکە.

 

میدیا ناوخۆییەکانی ئیسپانیا لەبارەی خانووەکەوە دەڵێن، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هاوسەری دانیمارکی کە تەمەنیان ئێستا نزیکەی 80 ساڵە و ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە سەردانی خانووەکەیان نەکردووە.

گڕکانەکەی پالما تائێستا بەردەوامە لە تەقینەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە و بەپێی پێشبینی زانایانیش ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی جەستە زەبەلاحەکەیەوە قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا تا ئێستا بەخاکنەسپێردراوە

لەدوای مردنی قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا کێشەی بەخاکسپاردن یان سوتاندنی تەرمەکەی کێشەی بۆ کەسوکارەکەی دروستکردووە بەهۆی گەورەیی قەبارەیەوە. رۆژنامەی…
Total
0
Share