سەرۆكایەتیی هەرێم: كۆبوونەوەكەی هەولێر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان نیە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و ناوەڕۆکی بابەتەکانی نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

لەكاردانەوەی ناڕەزایی شەقامی عێراقی و لایەنە شیعەكان لەبەرامبەر كۆبوونەوەكەی هەولێر، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، “داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

دەربارەی کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینی 2021/9/24 بە ناوی (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکی بابەتەکانی نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

دووپاتی دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوەوە هەبێت، بەپێی دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندی سیاسەتی دەرەوەی عێراقە.

داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

2021/9/25

بابەتی پێشتر

لیستەر سیتی 2-2 بێرنڵی

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: ئەوانەی کۆنگرەکەی هەولێریان کرد لە هەرێم دەردەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەكەی بەغداد گەیشتە هەرێم

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، 320 ملیار دینارەكەی بەغداد گەیشتە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share