تاڵیبان هەڵواسینی تەرمی دەستپێكرد و داوای كات لە جیهان دەكات

بزوتنەوەی تاڵیبان، تەرمی چوار كەسی لەسەرشەقام هەڵواسی، داواش لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات ماوەی 20 مانگ مۆڵەتی پێبدەن و دواتر هەڵسەنگاندنی بۆبكەن.

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەفغانستانەوە بڵاویانكردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان چوار كەسی لە شاری هەرات گولـلەبارانكردووە، دواتر لەسەر شەقامێك تەرمەكانیانی بە بەرزكەرەوە هەڵواسیوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری خەڵكی شارەكەوە بڵاویكردەوە، تاڵیبان چوار تەرمی پەلكێشی گۆڕەپانی سەرەكیی شاری هەرات كردووە، یەكێكیانی لەوێ هەڵواسیوە و سێ تەرمەكەی تریشی بردووە بۆ گۆڕەپانەكانی تری شارەكە.

هاوكات ڕۆژنامەنووسێكی كورد لە ئەفغانستانەوە وێنەیەكی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا یەكێك لەو كەسانە دەردەكەوێت، كە تاڵیبان دوای گولـلەبارانكردنیان هەڵیواسیون.

 

بەپێی وتەی ئەو كەسانەی دیمەنەكەیان بینیوە، تاڵیبان ڕایگەیاندووە كە ئەو چوار كەسە لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕفاندنی سەرمایەدارێك و كوڕەكەیدا كوژراون.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، ئینعاموڵڵا سەمەنكەنانی، ئەندامی لیژنەی كەلتوور لە بزوتنەوەی تاڵیبان لە تویتێكدا لەزاری حكومەتەوە ڕایگەیاند، “داوای یارمەتیدان و هاوكاری لە جیهان ناكەین، كۆمەڵی نێودەوڵەتی 20 ساڵ یارمەتیی حكومەتی پێشووی دا كەچی شكستیهێنا، با جیهان ماوەی 20 مانگ مۆڵەتمان پێبدات بەرلەوەی بڕیارمان لەبارەوە بدات ئاخۆ سەركەوتووین یان نا”.

لە ماوەی ڕابردوودا، تاڵیبان داوای لە وڵاتان كرد چاوەڕوانی كارەكانی بكەن و ماوەیەك مۆڵەتی پێبدەن دواتر هەڵسەنگاندنی بۆبكەن.

لەبەرامبەردا ئەمریكا و چەند وڵاتێكی تری خۆرئاوا جەختیانکردەوە، دانپێدانانیان بە حکومەتەکەی تاڵیباندا دەکەوێتەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی بزوتنەوەكە لەگەڵ ماف و ئازادییەكاندا.

لای خۆیەوە ڕوسیا لەزاری دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كریملن ڕایگەیاند، “بۆمان گرنگە تێبگەین یەكەمین هەنگاوەكان و هەنگاوەكانی دواتری حكومەتە نوێكەی تاڵیبان چی دەبن و دواتر لە ئەفغانستان چی ڕوودەدات؟”.

بابەتی پێشتر

سپیزیا 1-2 میلان

بابەتی دواتر

لایپزیک 6-1 هێرتا بەرلین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر…
Total
0
Share