ڕوسیا: لە تەقینەوەی چەند مادەیەکی کیمیایدا لە سوریا چەند بیانییەک کوژراون

تەقینەوەیەکی گەورە لە ئیدلیب – سوریا

جێگری بەڕێوبەری نوسینگەی بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند مادەیەکی کیمیای لە ئیدلیب چوار کەس کوژراون کە خەڵکی ئەروپا و ئەفریقای باشورن.

ئەلیکسەندەر گرینکویج، جێگری بەڕێوبەری نوسینگەی بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لە سوریا دوێنێ 15ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاندووە، “ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا ڕویداوە شوێنی دروستکردنی چەکی قەدەغەکراو بووە و دوور نیە کارگەی دروستکردنی چەکی کیمیایش بوبێت”.

ئەو بەرپرسە ڕوسییە ئاشکرایکردووە، “بە ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لە ڕوداوەکەدا کوژراون دەردەکەوێت ئەو ئەوروپی و ئەفریقیانە شارەزابوون لە دروستکردنی چەکی قەدەغەکراو بۆ چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتی سوریا”.

ئەلیکسەندەر گرینکویج داوای کردووە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداری وەها هەوڵێکی ئەو چەکدارانە بێت و لەگەری دەستڕاگەیشتنی چەکدارەکان بە چەکی قەدەغەکراو کارەساتی مرۆی ڕودەدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر هاتەدەنگ

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئیسرائیل دەستی…
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: مـوجتەبا خامنەیی هیچ کاتێک توانای باوکی نابێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، مـوجتەبا خامنەیی هیچ کاتێک توانای باوکی نابێت. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی لەژیاندا…
Total
0
Share