کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکراون، حەوت هەزار و 768 کاندیدن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “ژمارەی کاندیدانی نێر نزیکەی پێنج هەزار و 520 کاندیدن، لە کاتێکدا ژمارەی کاندیدانی مێ نزیکەی دوو هەزار و 248 کاندیدن”.
وتیشی، “هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکەن و لە کاتژمێر 7ی بەیانی رۆژی 8ی تشرینی دووەمی 2025 کۆتاییدێت”.