هەردوو یانەی ئارسناڵ و تۆتنهام ڕكابەری لەسەر كڕینی كۆتینیۆ دەكەن لە گواستنەوەی زستانەدا.
ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت دەستبەرداری كۆتینیۆ-ی بەرازیلی ببێت، ئەوەش بەهۆی زۆری مووچەی ساڵانەكەیەوە.
هەردوو یانەی ئارسناڵ و تۆتنهام-ی ئینگلیزی ڕكابەری دەكەن بۆ ئەوەی لەگواستنەوەی زستانەدا، بیگوازنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئینگلتەرا بێت، هەردوو یانە ئینگلیزییەكە دەیانەوێت بەخواستن كۆتینیۆ ببەنە ڕیزەكانیانەوە.
كۆتینیۆ نزیكەی 10 مانگ بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری هیچ یارییەك بكات، ئێستاش دوای گەڕانەوەی، ئاستی وەك پێویست نییە و لەپلانەكانی كومان-ی ڕاهێنەری بەرشلۆنەدا نیە.