ئانکالایڤ و نونێز (UFC 277)یان هەژاند

پاڵەوانێتی هونەرە جەنگییە هەمەجۆرەکانی (UFC 277)، بەسەرکەوتنی ماگۆمید ئانکالایڤ و ئاماندا نونێز کۆتایی هات.

لەسەر ئاستی کوڕان و لە کێشی قورسدا (Light Heavyweight)، ماگۆمید ئانکالایڤی ڕوسی و جێگرەوەی خابیب نۆرماگۆمیدۆڤ توانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتاییدا لە ئانتۆنی سمیزی ئەمریکی بباتەوە و ببێتە خاوەنی پشتوێنی پاڵەوان.

لەسەر ئاستی کچان و لە ڕووداوی سەرەکیدا، ئاماندا نونێزی بەڕازیلی لە کێشی (Bantamweight) بەسەر جولیانا پێنای ئەمریکیدا سەرکەوت و ناسناوەکەی بردەوە.

لە کێشەکانی دیکەشدا ئەم پاڵەوانانە براوە بوون:

براندۆن مۆرینۆ (کێشی Flyweight)

سێرجی پاڤلۆڤیچ (کێشی Heavyweight)

ئەلیکساندەر پانتۆخا (کێشی Flyweight)

یاریی نێوان پاولۆ کۆستا و لوک ڕۆکهۆڵد بۆ کێشی مامناوەند، هەڵوەشێنرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ له‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌ ئومتیتی په‌شیمانبووه‌ته‌وه‌

جارێکی دیکه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ داوایان له‌ ساموێل ئومتیتی به‌رگریکاری فه‌ره‌نسی کردووه‌، یانه‌یه‌کی دیکه‌ بۆخۆی بدۆزێته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی…
Total
0
Share