ماکرۆن ئامادەی فاینەڵە و سەرۆکی ئەرجەنتین لە ماڵەوەیە

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی فەرەنسا گەیشتووەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و سەرۆکی ئەرجەنتین دەڵێت: لە ماڵەوە سەیری یارییەکە دەکەم.

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر مەغریب ئامادە بوو، بەڵێنیشیدا بۆ یاریی کۆتایی بە هەمانشێوە ئامادەبێت، لە ئێستادا بە سەردانێک لە قەتەرە و لە دانیشتگای یاریگاوە بینەری یاریی کۆتایی دەبێت.

لە بەرامبەردا ئالبێرتۆ فێرناندێزی سەرۆکی ئەرجەنتین پەیامێکی بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت، “وەک ملیۆنان هاوڵاتی وڵاتەکەم، لە نیشتمانەوە بینەری یاریی کۆتایی مۆندیال دەبم.”

هەروەها دەڵێت، “هەڵبژاردەی وڵاتەکەم هەموو وزەی خۆی لە پێناو هاندەرانیدا بەگەڕدەخات، ئەو هاندەرە ناوازانەی یاریگاکانی مۆندیالیان ڕازاندووەتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share