خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕووبونەوەی بەهێز و یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی و لە گرنگترین یارییدا، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووبوونەوەی لوتکە بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدەدات، یارییەکە کۆپییەکی پێشوەختی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ دەبێت و بەهەمان شێوە کاریگەری دروستدەکات، بەوپێیەی ئەگەر سیتیزنی گواردیۆلا براوەبێت نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ یەکلاییدەکاتەوە.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری ساوزامپتن دەکات.

خولی ئیسپانیا بەهەمان شێوە گەرموگوڕی پێوەدیاردەبێت، یانەی بەرشلۆنە لوتکەی هەفتەی 35 و یاری یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی ئەنجامدەدات.

ئەنجامی لوتکەی بارسا و ئاتلەتی کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی وەرز دەبێت، هەروەها یانەیەکیش لە چنینەوەی نازناوەکە بێهیوا دەکات.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 35)

لیدز یونایتد – تۆتنهام (2:30)

شیفێڵد یونایتد – کریستاڵ پاڵاس (5:00)

مانچستەر سیتی – چێڵسی (7:30)

لیڤەرپوڵ – ساوزامپتن (10:15)

 

لالیگا (هەفتە 35)

ئالاڤێس – لیڤانتی (3:00)

بەرشلۆنە – ئەتلەتیکۆ مەدرید (5:15)

قادیش – هوێسکا (7:30)

ئەتلەتیک بلباو – ئوساسۆنا (10:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 35)

سپیزیا – ناپۆلی (4:00)

ئودینێزی – بۆلۆنیا (4:00)

ئینتەرمیلان – سامپدۆریا (7:00)

فیۆرنتینا – لازیۆ (9:45)

 

لیگا 1 (هەفتەی 36)

نانت – بۆردۆ (2:00)

لیۆن – لۆریان (6:00)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 32)

دۆرتمۆند – لایپزیک (4:30)

هۆفنهایم – شالکە (4:30)

ڤۆلفسبۆرگ – یونایەن بەرلین (4:30)

ڤێردەربریمەن – بایەرلیڤەرکوزن (4:30)

بایرن میونشن – بوروسیا مونشنگلادباخ (7:30)

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی "بێمانا"یە<br> كاردانەوەی نێردە نێودەوڵەتییەكان بەرامبەر سزادانی چالاكوانانی بادینان

بابەتی دواتر

لە ڕۆما چوار ئاڵنگاری چاوەڕێی مۆرینیۆ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share