زۆربوونی تاقیگە ڤایرۆسییەکان مەترسیی دزەکردنی ڤایرۆسیان زیاترکردووە

زانایان نیگەرانن لە زۆربوونی ئەو تاقیگانەی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڤایرۆسە جیاوازەكان، بەتایبەت كۆرۆنا، ترسیان هەیە لە ئەگەری دزەكردنی ڤایرۆسە مەترسیدارەكان لەو تاقیگانەوە.

لەگەڵ ئەوەی تاقیکردنەوەکان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی گشتییە، بەڵام هەر هەڵەیەکی بچووک لە تاقیگەکاندا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، قسەی ژمارەیەك زانا و توێژەری لەوبارەیەوە گواستووەتەوە، فرانسیس کۆلێنز، بەڕێوەبەری پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “پێویستمان بە وردی و ڕێکاری پێویست دەبێت بۆ ئەو تاقیکردنەوانەی لە تاقیگە ڤایرۆسییەکاندا دەکرێن”.

کولێنز دەڵێت، “زانایان، توێژەران لە مەترسییەکانی تاقیکردنەوەکانیان ئاگاداردەکەنەوە کە دەکرێت هەوڵدان بۆ زانینی چۆنێتیی گۆڕانکاری لە ڤایرۆسەکان و بوونیان بە هۆکاری نەخۆشیی کوشندە، یەکێک بێت لە مەترسییەکان بۆسەر مرۆڤایەتی، هەرچەندە تاقیکردنەوەکان ڕێگایەکی سەرکەوتوون بۆ توانای توێژەران لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینە کاریگەرەکاندا”.

لەلایەکی دیکەوە بیس کامیرۆن، بەڕێوەبەری ئاسایشی تەندروستیی جیهانی لە بەرگریی بایۆلۆجی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، “گرنگترین کاری ئێمە ئەوەیە بزانین پێکهاتە بایۆلۆجییەکانی ڤایرۆسەکە چۆنە، دەتوانێت چیبکات، چۆن دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی کوشندە، خاڵی لاوازی مرۆڤ بەرامبەریان چییە؟”.

ئێستا لە ژمارەیەکی زۆر لە تاقیگەکانی وڵاتانی جیهاندا توێژینەوە لەبارەی ڤایرۆسەکان و بەتایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 دەکەن.

بەپێی ئاسایشی تەندروستیی جیهانی، بەلایەنی کەمەوە 5%ی حکومەتەکانی جیهان لەڕێگەی تاقیگە جیاوازەکانەوە سەرقاڵی تاقیکردنەوەن لەبارەی نەخۆشییە ترسناکەکانەوە.

لەبەرامبەردا بەشێک لە پسپۆڕان و بەرپرسان فشار لە ئیدارەی جۆ بایدن دەکەن سەبارەت بە مەترسییەکانی زۆریی تاقیگە و توێژینەوە بایۆلۆجییەکان.

بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لە هەوڵی دروستکردنی دەستەیەکی نوێدایە بۆ چارسەرکردنی ئاسایشی بایۆلۆجی لە جیهاندا، لەکاتێکدا مشتومڕەکان لەبارەی چۆنێتیی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن و هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نەیتوانیوە ئەو پرسە کۆتایی پێبهێنێت.

یەکێک لە بۆچوونەکان کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە تاقیگە ڤایرۆسییەکانی وڵاتی چینەوە، بەڵام چین ڕەتیدەکاتەوە ئەو ڤایرۆسە، کە لە مانگی کانونی یەکەمی 2019دا بڵاوبووەوە، لە تاقیگەکانی ووهان-ەوە دزەیکردبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشتر سەردانی وڵاتی چینی کرد، بەڵام نەگەیشتە هیچ دەرەنجامێكی کۆتایی لەوبارەیەوە.

بابەتی پێشتر

مەسعود بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا دووبارە باسی خۆنەچەماندنەوە دەكات

بابەتی دواتر

نرخی ئایفۆن 13 لە هەرێمی کوردستان لە سەروو هەزار و 200 دۆلارەوە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێكی ژێرنینۆكی ژیانی گۆڕی

ژنێكی ئەمریكی دوای ساڵانێك لە دەركەوتنی هێڵێك لەژێر نینۆكی پەنجەیەكیدا، دەركەوت دووچاری شێرپەنجە بووە. ماریا سیلڤیا ژنێكی ئەمریكییە،…
Total
0
Share