تای خوێنبەربوون چییە و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

تای خوێنبەربوون – کریمیا-کۆنگۆ (CCHF) نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی درمیی کوشندەیە، لە ڕێگەی ئاژەڵەکانی وەک مانگا، بزن و مەڕ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەندێک جاریش لەڕێگەی پێوەدانی مێشوولە دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی دەکرێت سووک بن، لە هەندێک حاڵەتیشدا مەترسیی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکات.

ئەم نەخۆشییە ڕێژەی مردنی تێیدا %15 ىۆ %30ـیە، ڤایرۆسەکە لەڕێگەی مێشوولە و ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە خێراییەکی زۆر دەردەکەون، ماوەی نێوان دەرکەوتنی نیشانەکان و تووشبوون بە نەخۆشییەکە 2 تا 4 ڕۆژە.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە

– سەرئێشەی توند
– تای بەرز
– ئازاری جومگەکان
– ئازاری گەدە
– ڕشانەوە

لەم حاڵەتانەدا مەترسی لەسەر ژیان دروستدەکات

– سووربوونەوەی چاوەکان و سوورهەڵگەڕانی ڕووخسار
– نیشانەی زۆر توندی وەک خوێنبەربوونی دەم و لووت
– خوێنبەربوونی ژێرپێست

ئەو کەسانەی ئاژەڵدارن و بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ هەیە، مەترسیی توشبوونیان بەم جۆرە نەخۆشییە زیاترە، بەو پێیەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی بەرکەوتن بە خوێن، پیسایی، میزی ئاژەڵەکان بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.

چارەسەرەکان چین؟

تا ئێستا هیچ چارەسەر و پێکوتەیەک بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییە بەشێوەیەکی دیاریکراو، نەدۆزراوەتەوە. بەڵکو تەنها دەتواندرێت نیشانە سەرەتاییەکانی وەک تا، لەرز و خوێنبەربوونی نەخۆشەکە لە ڕێگەی دەرمانەوە کەمبکرێتەوە.

ڕێکارەکانی خۆپارێزی چیین؟

– دەبێت هاوڵاتییان لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە خۆیان بەدووربگرن لە کڕین و بەکارهێنانی گۆشت لە سەرچاوەی نەناسراوەوە، بەڵکو تەنها ئەو گۆشتانە بەکاربێنن کە لە سەربڕخانە ڕەسمییەکان و لەژێر چاودێریی تەندروستی و مەرجەکانی سەلامەتییدا بەرهەمهاتوون.

– دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی کە نیشانەکانیان تێدا بەدیکراوە، چونکە ڤایرۆسەکە لەڕێگەی بەرکەوتن بە خوێن، میز، پیسایی یاخود لیکی کەسی تووشبوو، بەخێرایی دەگوازرێتەوە.

– ئەو کەسانەی ئاژەڵدارن، یاخود لە سەربڕخانەکان کاردەکەن، بەردەوام جلوبەرگی تایبەت بەکاربهێنن و دەرمان لەو ژینگەیە بڕشێنن کە ئاژەڵی تێدا بەخێودەکەن.

– ڕشاندنی دەرمانی دژە مێروو و مێشوولە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکاری زۆربوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا ئاشکرادەکات

لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی جیهان بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لەنێو منداڵاندا مایەی نیگەرانییە، بەڵام نیشانەکانی چین و…
Total
0
Share