بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك دهۆك و شەنگال و ناوچەكانی دەوروبەریانی هەژاند، هاوڵاتییان هەستیانپێكردووە.
ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی عێراقی ڕایگەیاند، بومەلەرزەكە كاتژمێر 2:43 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر بووە و لەسەر سنووری عێراق-سوریا بە دووری 80 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شەنگال و 76 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای دهۆك ڕوویداوە.
بەپێی ناوەندەكە، لە قەزاكانی تەلەعفەر و شەنگال و پارێزگای دهۆك هەستیپێكراوە.
هیچ لایەنێك ئاماژەی بە بوونی زیانی گیانی و ماددی لەو ناوچانە نەكردووە.