دهۆک.. ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن 22 ساڵ بە سکێک چوار منداڵی بووە کە سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن.

د. رێژین سلێمان پزیشکی ژنان و منداڵبوون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، “دوای ئەوەی ژنێکی دووگیان گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە هەفتەی 27ی دووگیانیدابوو لە دوای ئەنجامدانی پشکنین  بڕیارماندا نەشتەرگەری بۆ بکەین”.

وتیشی، “لە نەشتەرگەرییەکەدا ژنەکە چوار منداڵی بوو، کە سەرجەمیان کوڕ بوون، کێشیان لە نێوان کیلۆیەک بۆ کیلۆ و 500 گرامدایە و تەندروستیان جێگیرە، تەندروستی دایکیشیان بەهەمان شێوە تەندروستی باشە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژنەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و دانیشتووی ناوچەی خانکێ بووە، ماوەی چوار ساڵ بووە هاوسەرگیری کردووە بەڵام منداڵی نەبووە و پێشتر دەرمانی دووگیانبوونی بەکارهێناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی دابەشبكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، هاوكات هەناردەی نەوت…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share