سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان چوار پلانی هاوپەیمانێتییەکەی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بە پشت ئەستور بە پشتگیری خەڵک دەتوانن پلانەکانیان جێبەجێبکەن.
قوباد تاڵەبانی لە پارچە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، “پلانی هاوپەیمانی کوردستان چوار خاڵە و یەکێک لە پلانەکان یەکڕیزییە لە بەغداد، بە پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان بەشێک لەو پلانەمان جێبەجێکردووە”.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “پلانەکانی دیکەی هاوپەیمانی بەدەستهێنانی بودجە و مافی خەڵکی هەرێمە لە بەغداد و هاوکات پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و سەقامگیری خاڵەکانی دیکەی بەرنامەکەمانە”.