پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا – بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، “پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردوون، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارەكە ده‌ستیپێكرد”.
ئاماژە بۆئەوەشكراوە، “توانرا تۆمه‌تبار (أ، ح، یـ) له‌دایكبووی 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت، كە ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌شی له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بووه له چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس”.
له ئێستاشدا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 456 و 457 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.