زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە نووسراوێک پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیک دەشڵێت، نووسراوی ژمارە (11101) لە (30/10/2024) ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕیی پارێزگای سلێمانی کراوە سەبارەت بە پڕۆسەی تەوتین.

لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیستی تەوتینی فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی زانکۆ و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆکەی لەسەر سیدی رەوانەکردووە بۆ ئەنجامدانی تەوتین.

ئاماژە بەوەشکراوە، نووسراوی ژمارە (12143) لە (18/11/2024) تەنها گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە لە رووی کارگێڕییەوە گشتاندنی پێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش داوادەكات بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لە…
Total
0
Share