گرفتەكانی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی باڵ بەسەر دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكێشێت

گۆتیرێش: لە كەناری چاڵێكداین و بە ئاراستەی هەڵە لە جوڵەداین

پرسەكانی گرفتی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی و دابەشكارییەكان لە جیهاندا لە پێشینەی پرسە تاوتوێكراوەكانی دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندایە، ئەمەش دوای هۆشدارییەكەی ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە دەربارەیان.

زیاتر لە 20 سەركردەی جیهان بەشداری لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكەن كە بۆ یەكەمجار دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدەدرێت.

شی جین بینگ، سەرۆكی چین لە وتەكەیدا لە كۆبوونەوەدا هۆشداریدا و وتی، “جیهان چووەتە قۆناغی پێكداهەڵپژان و گۆڕانی نوێ” هەروەك سولی نینیستۆ، سەرۆكی فنلەندا وتی، “ئێمە لە دووڕیانێكی هەستیارداین”.

لای خۆیەوە كارلۆس ئەلفارادۆ، سەرۆكی كۆستاریكا وتی، ئایندە پێمان دەڵێت “پڕچەك كردن كەمبكەنەوە و وەبەرهێنان لە ئاشتیدا زیادبكەن”.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتاری دەستپێكی كۆبوونەوەكاندا وتی، “جیهان پێویستە لە خەو ڕابێت” و ئاماژەی بەوەكرد، “جیهانەكەمان زیاتر لەهەركات لەبەردەم هەڕەشە و دابەشكاریدایە، لە ژیانماندا ڕووبەڕووی زنجیرەیەك لە ئاستەنگ دەبینەوە”.

هۆشداریشیدا و وتی، “لە كەناری چاڵێكداین و بە ئاراستەی هەڵە لە جوڵەداین”.

گۆتیرێش ئاماژەشی بە نەگونجاوی لە مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای كۆرنا و شكست لە چارەسەری گرفتی ئاووهەوادا كرد.

سەبارەت بە گرفتەكانی ئاووهەوا بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لوتکەی ئاووهەوا (COP 26) لە سکۆتلەندا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشێك لە وڵاتان و چالاکوانانی بواری ئاووهەوا داوای دواخستنی لوتکەکە دەکەن، بەهۆی نەبوونی دادپەروەری لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ وڵاتانی جیهان و بوونی ڕێگری لە دابەشکردنی ڤاکسیندا.

لەبارەی ئەو داواكارییەوە پێشتر گۆتیرێش ڕایگەیاند، سەرجەم داواکارییەکانی لەوبارەیەوە ڕەتکردووەتەوە و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد ڕێکاری بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا بگرنەبەر.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ڕایگەیاند، “COVID-19 هۆشدارییەکە، بەڵام ئێمە لەخەوێکی قوڵداین، ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریخست هەموومان شکستمانهێنا لە هاوکاری و بڕیاری هاوبەش لەپێناو بەرژەوەندیی جیهان”.

گۆتیرێش داواشی لە ئەمریکا و چین كرد هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا زیاتر بکەن و وتی، “پێویستمان بە بەشداریی زیاتری ئەمریکا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، هەروەها پێویستمان بە هەوڵەکانی چین هەیە بۆ کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشە دەردراوەکان”.

گۆتیرێش لەگەڵ ئەوەدایە لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە بیر لە چارەسەرێكی دوورمەودا بكرێتەوە “بۆ گەنجان و نەوەکانی داهاتوومان”.

لە سەرەتای ئەم مانگەش ناوەندی (جی سی ئەی) جیهانی تایبەت بە ئاووهەوا ڕایگەیاند، كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا خەڵك و كۆمەڵگاكان و ئابوریی جیهانی ڕوبەڕووی مەترسییەك دەكەنەوە كە پێشینەی نەبووە و مەترسی نوێ و گەورە لەسەر جۆراوجۆری زیندەوەران و تەندروستی مرۆڤ دروستدەكەن.

لە ڕاگەیەنراوی ناوەندەكەدا هاتووە، پڕۆسەی خۆگونجاندن و ئامادەسازی كە بریتییە لە دانانی سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت و ئامادەكردنی ژێرخانی ئابوری و باشكردنی كشتوكاڵ، گرنگی پێویستی پێنەدراوە، هەنگاوی پێویست تایبەت بەو دەردراوە گازییانەی هۆكاری قەتیسبوونی گەرمان نەنراوە، ئەمەش وادەكات كۆمەڵگاكان لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان لەبەردەم باری لەناكاوی ئاووهەوادابن بەخێراتر لەوەی پێشبینی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت<br> لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە…
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاردەكێشێتەوە

دوای زیادبوونی قەیرانەكانی وڵاتەكەی و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان، ‏سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ‏كردووە. میدیاكانی…
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share