كامیان زیاتر وەردەگرێت؟
مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتار لە ئەڵمانیا و عێراق چەندە؟

پەرلەمانتاری ئەڵمانی مانگانە بڕێك پارە وەك مووچە و قەرەبووی دارایی وەردەگرێت، بۆیە پێویستیان بە گەڕان بەدوای كاری دیكەدا نییە، بەراورد بە مووچەی پەرلەمانتاری عێراقی جیاوازییەكەیان ئەوتۆ نییە، لەكاتێكدا ئەركی پەرلەمانتاری ئەڵمانی (بوندستاگ) جیاوازە لە هەر ئەرك و كارێكی دیكە، چوونە پەرلەمان و دانیشتن لەژێر گومەزی بوندستاگ هاوشێوەی گرتنەئەستۆی پۆستێكی گشتیی باڵایە كە گرێدراوە بە وادەی خولی پەرلەمانەوە كە ماوەكەی چوار ساڵە.

بەپێی دادگای دەستوریی فیدڕاڵی، ئەندامی پەرلەمان سەرەڕای ئەركەكەی دەتوانێت بەردەوامبێت لە پیشەكەی خۆی یان هەر كارێكی دیكە، بەڵام پێویستە بەشی گەورەی كارەكەی بۆ كاری پەرلەمانی تەرخانبكات.

لە ئەڵمانیا مووچەی دادوەری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەكرێتە پێوەر بۆ مووچەی ئەندامی پەرلەمان و هاوتای یەكدەبن. مووچەكە ناوی “قەرەبووی پەرلەمانییە” و ساڵانە لە 1ی تەمموز دیاریدەكرێت، لەئێستادا ئەو مووچەیە دەگاتە 10 هەزار و 12 یۆرۆ و 82 سەنتی مانگانە، بەر لە بڕینی باجەكان لێی.

خەرجی
بەهەمانشێوە ئەندامی پەرلەمان پارەی خەرجیی هەیە كە ئەمیان لە باج بەخشراوە و ئامانج لێی پڕكردنەوەی ئەو خەرجییانەیە كە لەماوەی پەرلەماندا دەكرێن وەك بەكرێگرتنی نووسینگە و كرێی ئەو كارمەندانەی لەگەڵیدا كاردەكەن. بەشێوەیەكی گشتی ئەندامی پەرلەمان دوو نووسینگەی بۆ كارەكانی هەیە، یەكێكیان لە بەرلین-ی پایتەخت و ئەوی دیكەیان لە بازنەی هەڵبژاردنی خۆی. ئەم پارەی خەرجییەش بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە بەڵام ئێستا نزیكەی چوار هەزار و 560 یۆرۆی مانگانەیە.

بەدرێژایی ساڵ لانیكەم 20 دانیشتنی پەرلەمان سازدەدرێن كە پێویستە پەرلەمانتار ئامادەیانبێت.

دەربارەی هۆكاری گواستنەوەش، ئەندامی پەرلەمان دەتوانێت هۆكاری گواستنەوەی فەرمی لەمیانەی هاتوچۆكردنی لە بەرلین بەكاربهێنێت، هەروەك كارتی بێبەرامبەریان هەیە بۆ بەكارهێنانی شەمەندەفەر، جگە لەوەی بۆ گەشتە ئاسمانییەكان لەماوەی كاری پەرلەمانییاندا قەرەبوو وەردەگرن.

سەرەڕای ئەو پارانە، پەرلەمان دەتوانێت ساڵانە 12 هەزار یۆرۆ بۆ نووسینگە تایبەتەكانیان خەرج بكات، بەڵام ئەو بڕە پارەیەیان بە كاش پێنادرێت، بەڵكو لەبەرامبەر كڕینی هەر كەلوپەلێكی وەك لاپتۆب، مۆبایل، پەڕاوگە و ئامێری ئەلیكترۆنی تایبەت بە نووسینگەی ئەندام پەرلەمان بۆیان خەرجدەكرێت.

پەرلەمانتاری عێراق
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لە مووچە بۆخۆی، مانگانە مووچە و دەرماڵەی تایبەت بە پاسەوان و كرێی هاتوچۆ و خانوو وەردەگرێت، سەرەڕای مینحەی ساڵانە.

مووچەی پەرلەمانتار لە خولەكانی پێشوودا 12 ملیۆن دیناربوو، لەگەڵ 30 پاسەوان كە مووچەی هەر یەكێكیان 915 هەزار دیناربوو، بەڵام لەئێستادا مووچەی پەرلەمانتار لە هەشت ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و ژمارەی پاسەوانەكانیش بۆ 16 پاسەوان كەمكراونەتەوە، كە بەشێكی زۆری پاسەوانەكان تەنها وەك ناو بوونیان هەیە و مووچەكانیان یان بەشی زۆری مووچەكانیان بۆ پەرلەمانتار دەگەڕێتەوە.

پەرلەمانتاری عێراق بۆ كرێی هاتوچۆ و خانوو شەش ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

جگە لەو پارانەش ساڵانە مینحەیەك بەناوی باشكردنی گوزەران وەردەگرن كە دەگاتە نزیكەی 100 ملیۆن دینار.

س: DW + ميدياكان

بابەتی پێشتر

چاکت داوەتە لانی بێعاری ھەم لە ناڵ دەدەیت ھەم لە بزماری

بابەتی دواتر

ئەفغانستان.. بەهۆی تەقە و چوار تەقینەوەوە 8 كەس بوون بە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
زیاتر ببینە

سودانی هۆشداریی توند دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرامبەر ئەو ماددانەی یاسای بودجە بێدەنگ نابین كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتە…
Total
0
Share