ئەو یاریزانانەی لە ساڵی 2021 بەرزترین موچەیان بەدەستهێناوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی خاوەن بەرزترین موچەیە لەنێو سەرجەم یاریزانانی بواری تۆپی پێ، لەڕووی داراییەوە لیۆ مێسی-ی ڕکابەری تێپەڕاندووە.

بەپێی نوێترین ئامارەکانی گۆڤاری “فۆربس”ی تایبەت بە بوارە داراییەکان، لە ساڵی 2021دا داهاتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە موچە و پاداشت و تێچووی سپۆنسەرانەوە (125 ملیۆن دۆلار) بووە (70 ملیۆن موچە و 55 ملیۆن زیادەکانی دیکە).

لە بەرامبەردا لیۆ مێسی (110 ملیۆن دۆلار) داهاتی هەبووە، نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی بڕی 95 ملیۆنی کۆکردووەتەوە.

کیلیان مباپێ-ی فەرەنسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە باشترینەکان، بەڵام تەنها 43 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

بەشێوەیەکی گشتی ڕیزبەندی 10 خاوەن زۆرترین داهات بەم جۆرە بووە:

  1. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 125 ملیۆن دۆلار
  2. لیۆ مێسی 110 ملیۆن
  3. نێیمار دا سیلڤا 95 ملیۆن
  4. کیلیان مباپێ 43 ملیۆن
  5. محەمەد سەڵاح 41 ملیۆن
  6. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی 35 ملیۆن
  7. ئەندرێس ئینێستا 35 ملیۆن
  8. پۆل پۆگبا 34 ملیۆن
  9. گاریس بەیل 32 ملیۆن
  10. ئیدین هازارد 29 ملیۆن

بابەتی پێشتر

پاریس چاوی لە زێدانە

بابەتی دواتر

لە ڕیزبەندی (10) باشترین ناوەندەکەی جیهاندا کانتی حەوتەمە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share