ئایا بەرشلۆنە بۆ ماوەی ساڵێک سڕدەکرێت؟

بەر لە بڕیاری دادگای باڵای وەرزشیی ئیسپانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) تاوتوێی سزادانی پێشوەختەی یانەی بەرشلۆنە دەکات.

ڕۆژنامەی (ئەی ئێس)ی ئیسپانی زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسیەی نیگرێرا و یانەی بەرشلۆنە بڵاودەکاتەوە، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە ئەگەر هەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا چاوەڕوانی بڕیاری دادگا نەکات و سزا بەسەر یانە کەتەلۆنییەکەدا بسەپێنێت.

دادگای وەرزشی بە هاوکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی بەرتیلدانی بارسا بە نیگرێرای جێگیری پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی “لالیگا” دەستپێکردووە و کەیسەکە بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوەکە، (یوێفا) بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ماوەی ساڵێک بەرشلۆنە لە چالاکییە ئەوروپییەکان سڕبکات، کە ئەوەش کاریگەری خراپی دەبێت.

بابەتی پێشتر

سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

درۆگبا: ئەمە ئەو چێڵسی-یە نییە کە دەیناسم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاڵی لاوازی بەرشلۆنە لەکوێدایە؟

بەرشلۆنە لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا بە پێکهاتەیەکی ئاساییەوە بەرامبەر ئینتەر مەیامی ئەمریکی یاریکرد، یارییەکەشیان بە ئەنجامی (6-0) بردەوە.…
Total
0
Share