تاڵیبان داوادەكات ڕێگەی پێبدرێت لەبەردەم یوئێندا قسەبكات

بزوتنەوەی تاڵیبان، داواكارە ڕێگەی پێبدرێت لەبەردەم سەركردەی وڵاتان لە نەتەوە یەكگرتووەكان قسەبكات.

حكومەتەكەی تاڵیبان لەڕێگەی وەزیری دەرەوەیەوە، نامەیەكی فەرمی بۆ لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان ناردووە و تیایدا داوایكردووە لەم هەفتەیەدا دەرفەتی پێبدرێت لەبەردەم سەركردەی وڵاتانی بەشداربوو لە كارەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا وتار بخوێنێتەوە.

هاوكات بزوتنەوەكە سوهێل شاهینی وتەبێژی كاندیدكردووە وەك باڵیۆزی ئەفغانستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕایگەیاند، باڵیۆزەكەی حكومەتی پێشووی ئەفغانستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان نوێنەرایەتیی وڵاتەكە ناكات.

ئاژانسەكان لەزاری وتەبێژێك بەناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بڵاویانكردەوە، لیژنەی ڕێكخستن لە نەتەوە یەكگگرتوەكان داواكەی تاڵیبان تاوتوێدەكات و لە كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەندامانی لیژنەكەدا كە ئەمریكا و چین و ڕوسیا و شەش وڵاتی تر لەخۆدەگرێت، گفتوگۆی لەبارەوە دەكات.

بابەتی پێشتر

خورماتوو.. فڕۆکە عێراقییەکان بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد

بابەتی دواتر

قسەی سەرۆكی وڵاتان لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share