خورماتوو.. فڕۆکە عێراقییەکان بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد

مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای خورماتوو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆردومانکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان لە هەردوو زگلبانە و خەشامنە کرد، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای خورماتووەوە.

بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە.

بۆردومانەكە لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ لە بۆسەیەكی پاشماوەی چەكدارانی داعش لەنێوان قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا، دوو كەس كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

بابەتی پێشتر

كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.. لە چەمچەماڵ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

تاڵیبان داوادەكات ڕێگەی پێبدرێت لەبەردەم یوئێندا قسەبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share