عەلی زەیدی: پەرە بە هەموو کەرتەکانی دارایی و ئابوریی عێراق دەدەین

سەرۆکوەزیرانی عێراق نوێی عێراق لە وتاری دەستبەکاربوونی ئاشکرایدەکات، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌م بۆ به‌خشینی متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حکومەت‌

عەلی زەیدی، پاش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌م بۆ به‌خشینی متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حکومەت‌، سوپاسی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌م کە ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوو له‌ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق.

وتیشی، لەمەودوا ناکۆکییەکان وەلادەنێین و قۆناغی داهاتوو دەبێتە قۆناغی هاوبەشیی نیشتمانی، لە پێشینەترین کاریشمان دەستپێکردنی بەرنامەیەکی وردە بۆ چاکسایی و پەرەدان بە کەرتی دارایی و ئابوریی عێراق، ئامانجیشمان لەمەوە بونیادنانی ئابورییەکی هەمەچەشن و بەهێزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پێنج هەزار پارچە ئاسەواری کۆن لە بەریتانیاوە دەگێڕێنێتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی، لە سەردانەکەیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چەند مۆزەخانەیەکی بەسەرکردووەتەوە و بڕیاردراوە دەیان…
Total
0
Share