عێراق ڕێوشوێنەكانی ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكی دیاریكرد

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک سێ ڕێوشوێن دەگرنەبەر.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبووەنەوەی نرخ لەناوخۆی وڵاتدا سێ ڕێوشوێن دەگرنەبەر ئەوانیش دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک، سزادانی ئەو بازرگانانەی نرخ بەرز دەکەنەوە و زیادكردنی خۆراك لە کۆگاکاندا.

ئاشكراشیكردووە، سەبەتەی خۆراکی بۆ هاوڵاتییان ئامادەکراوە و بەمنزیكانە بەسەریاندا دابەشدەکرێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران گرنگی زیاتریان بە فۆڕمی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان داوە و حەوت ماددەی خۆراکی ئامادەکراوە بەسەرهاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

ناوبراو پێشیوایە، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیاوە هەیە، چونکە دوو وڵاتی گەورەی هەناردەکاری ماددە خۆراکییەکانن.

حەنون باسی لەوەشكردووە، بەشێک لە بازرگانەکان دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و دەستیان بە قۆرخکاریی کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتیش ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر 50 بازرگان گرتووەتەبەر.

وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی وتووە، لە ئێستادا عێراق نزیکبووەتەوە لە وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی کە نزیکەی سێ ملیۆن تۆن دەبێت،كە بەوتەی ئەو هەموو ئەمانە ڕێکاری گرنگن بۆ کەمکردنەوەی گرانبوونی نرخی خۆراک لەسەر ژیانی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بڵاوکردەوە

بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”،  داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات.…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە. منداڵەکە ناوی (ح.…
Total
0
Share