چوار لیوای دیكه‌ لە یەکەکانی 70 و 80 دەخرێنەوه‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، دوای یەکەکانی پشتیوانیی 1 و 2، چوار لیوای دیكه‌ لە یەکەکانی (70 و 80) دەخرێنەوه‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتە و لیستی میلاکات و پێكهاتەی ئەو لیوایانەش هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت ڕێکخراونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەنتەری میدیای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوای یەکەکانی پشتیوانيی 1و 2، چوار لیوای تر لە یەکەکانی( 70و 80 ) دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتە و لیستی میلاکات و پێكهاتەی ئەو لیوایانەش هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت ڕێکخراونەتەوە.

لەوبارەیەوە، لیوا ڕوکن کارزان، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی دیدار و کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کۆڵۆنێڵ مایک، ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر ڕایگەیاندووە، بەردەوامیدەدەن بە ڕێکخستنەوەی هێزەکان و هەنگاو بەهەنگاو لە چەند قۆناغێکدا دەیانخەنەوە سەر وەزارەت.

هاوكات باسی لە بەرنامەی داهاتووی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و گونجاندنیان لەگەڵ پێكهاتەی سەربازیی سەردەمیانە كردووە.

لای خۆیەوە، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، هەوڵەکان جێگای بایەخی ئەوان و هاوپەیمانانە بۆیە، لە پشتگیريی و هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوامدەبن.

بابەتی پێشتر

مێژووی کودەتا، لە ئاینەوە بۆ سیاسەت

بابەتی دواتر

تەقەكردن لە خۆپیشاندانێكدا لە سلێمانی ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share