هەڵوێستێكی توركیا، ڕوسیای نیگەران كردووە

ئاڵای توركیا و ڕوسیا

ڕوسیا دەڵێت ئەو لێدوانەی توركیا پشتگوێناخات كە ڕایگەیاندبوو دان بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ڕوسیا لە ناوچەی قرمدا نانێت.

ڕۆژانی 17 – 19ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆما (پەرلەمان) لە ڕوسیا ئەنجامدرا و ناوچەی نیمچەدوورگەی قرمی ڕوسیای گرتەوە.

لە لێدوانێكدا لەو بارەیەوە، تانجو بیلگیچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ڕوسیا لە نیمچەدوورگەی قرم بەلای توركیاوە هیچ هێزێكی یاسایی نییە”.

ئەو لێدوانەی كاربەدەستەكەی توركیا، كاردانەوەی ڕوسیای لێكەوتەوە و مۆسكۆ هەڕەشەی ئەوە دەكات كە لێدوانەكە پشتگوێناخات.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، “توركیا باش دەزانێت قرم بەشێكی سەروەرانەی یەكێتیی ڕوسیایە، باشیش دەزانێت ناهێڵین ئەم جۆرە لێدوانانە بەبێ گرنگیپێدان تێبپەڕن”.

بابەتی پێشتر

کام یانە ڕاهێنەری دەوێت؟ 11 ڕاهێنەری بێکار چاوەڕوانی چانسێکن

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەك: فەرەنسا بیر لە كشانەوە لە ناتۆ دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share